رکابەرییەکی کیک بۆکسینگ لەنێوان کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو

22-04-2019
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
کیک بۆکسینگ
کیک بۆکسینگ
نیشانەکردن کیک بۆکسینگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاڵەوانی هەڵبژاردەی کیک بۆکسینگی کوردستانە ئەمجارە بەهیوای بردنەوەی لە پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق ماسولکەکانی گەرم دەکاتەوە.

-سەمەد لەتیف، پاڵەوانی کیک بۆکسینگ لەبارەی پاڵەوانێتییەکە دەڵێت، هەوڵدەدەم باشترین ئاست پێشکەشبکەم و ناوی کوردستان بەرزبکەمەوە و هەوڵدەدەم بەباشترین شێوە دەربکەوم

یەکێتی کیک بۆکسینگی کوردستان کێبرکێیەکی لە نێوان هەڵبژاردەی کوردستان و هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماوەی رۆژێک لە هەولێر بەڕێوەبرد.

-عەدنان نوری، سەرۆکی یەکێتی کیک بۆکسینگی کوردستان بە رووداوی گوت، داواکارین لەمەوبەدوا بەردەوامی بە رێکخستنی چالاکییەکان دەدەین بۆ ئەوەی یاریزانەکان ئاستیان بەرزببێتەوە.

ململانێیەکی زۆر لە نێوان بەشداربووان بیندرا، لە کێشی پەنجاوپێنج کیلۆگرام و شەست و سێ کیلۆگرام هەریەک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق عەلی موحسین و مستەفا کامل باڵا دەستیان پیشاندا و نازناوەکەیان بردەوە.

عەلی موحسین، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە لە بارەی پاڵەوانێتییەکە دەڵێت، سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە بەشێوەیەکی جوان لە شاری هەولێر، ململانێیەکی بەهێز دەبینم لە نێوان یاریزانان بەشێوەیەکی جیهانییە ئامادەبوونی هەوادارانیش زۆرە، من لە کێشی پەنجاوپێنج کیلۆگرام پلەی یەکەمم بەدەست هێنا.

ئاست بەرزیی پاڵەوانە کوردەکان لە کێشەکانی حەفتا کیلۆگرام و حەفتاوپێنج کیلۆگرام دەرکەوت، دوای ئەوەی هەریەک لە یاریزانان هێمن ئیدریس و محەمەمەد مەحمود جامی پاڵەوانیەتیەکەیان بەرزکردەوە.

بەهێزترین رووبەرووبوونەوەی قارەمانیەتیەکە و شەڕی گەورەی حەلەبەش لە نێوان سەمەد لەتیفی پاڵەوانی کوردستان و جوبرائیل یوسف بوو، وەرزشوانە کوردەکە بە پاڵپشتیەکی بەهێزی هاندەرانی ماوەی بە رکابەرەکەی نەدا و دوای پیشاندنی ئاستێکی بەرز ژمارەی دەسکەوتەکانی زیاد کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە