لە دواڕۆژەکانی مێرکاتۆدا.. بارسا و میلان و هیلال دەیانەوێت جیهان سەرسام بکەن

22-01-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مێرکاتۆی زستانە بارسێلۆنا میلان هیلال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی گواستنەوەی زستانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە داخستنی چووەتە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگەوە، تەنیا چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ کۆتایی ئەم قۆناخە ورووژێنەر و هەستیارە. هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ئاگرین و پڕ لە سوپرایز و گرێبەستی هەستیار دەبن، کە لەوانەیە نەخشەی تۆپی پێی جیهان بکێشنوە.
 
یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی، میلانی ئیتاڵی و هیلالی سعودی پێشەنگن و پلانیان دانەوە بەکۆمەڵێک گرێبەستی سوپرایزەوە ریزەکانیان بەهێزبکەن، ئەوان دەیانەوێت لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا جیاوازی دروست بکەن.
 
بارسێلۆنا پلانی بۆ ئەنجامدانی سوپرایزێکی شۆکهێنەر داناوە:
 
پێدەچێت بارسێلۆنا تاوەکو دواخولەک کارتەکانی لە نزیک سنگی خۆیەوە رابگرێت، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مارکۆس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە دەچێتە بارسا.
 
بارسێلۆنا بەدەست کەمی بژاردەی هێرشبەرییەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی دوای دابەزینی بەرچاوی ئاستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، بۆیە راشفۆرد بە بژاردەیەکی نموونەیی دادەنرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی، ئەمەش بەهۆی خێرایی و لێهاتوویی لە تۆمارکردنی گۆڵ.
 
ئەم گرێبەستە ئەگەر تەواوبێت، سوپرایزێکی گەورە دەبێت لە بازاڕی گواستنەوەکاندا، هەروەها بارسێلۆنا دەخاتە رکابەریی هەموو نازناوەکانەوە.
 

هیلال بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەستێرەکان:
 
یانەی هیلالی سعودی تاوەکو ئێستاش بڕیارە بەردەوام بێت لە گەڕان بەدوای ئەستێرە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی و گەیشتن بە خواستە گەورەکانی. 
 
دوای ئەوەی هیلال هاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ نەیمار جونیۆر کرد، ئەمجارە کایۆ سیزاری ئەستێرەی بەرازیلیشی لە یانەی ڤیتۆریای گویماریش گواستەوە، بەڵام وادیارە بەرپرسانی یانەکە بەوەندەش راناوەستن و دەیانەوێت ئەستێرەی دیکەش بگوازنەوە.
 
کایۆ یەکێکە لە بەهرەمەندە گەنجە ئومێدبەخشەکانی بەرازیل، خاوەنی لێهاتوویی تاکەکەسی و توانای گۆڵکردنی زۆرە، چاوەڕوان دەکرێت دووانە هێرشبەرێکی ترسناک لەگەڵ نەیمار پێکبهێنن و هاونیشتیمانەکەی بەم زووانە دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.
 
گومانی تێدا نییە کە پەیوەندیکردنی کایۆ سیزار بە یانەی هیلالەوە هەرایەکی گەورە لە جیهانی وەرزشیدا دروست کردووە و پێگەی یانەکە وەک یەکێک لە یانە زەبەلاحەکانی تۆپی پێی جیهانی بەرزکردووەتەوە.
 

میلان بەگرێبەستێکی زەبەلاح هێڵی بەرگرییەکەی بەهێز دەکات:
 
میلان درک بە گرنگی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری خۆی دەکات بە یاریزانە بەئەزموونەکان، بۆ ئەوەی توانای ئەوەیان هەبێت سەرکردایەتی تیپەکە بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکە لە گواستنەوەی کایل واکەری بەرگریکاری دێرینی ئینگلیزی لە یانەی مانچێستەر سیتییەوە.
 
واکەر یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، ئەزموونێکی بەرفراوانی هەیە لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا، هەروەها پتەویی و هێز بۆ هێڵی بەرگری رۆسۆنێری زیاد دەکات.
 
ئەم گرێبەستە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ئاستی بەرگری تیپەکە، هەروەها چانسی رکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵیا، و درەوشاوەیی لە چامپیۆنزلیگدا زیاتر دەکات.
 

گرێبەستەکانی دیکە داهاتوو:
 
ئێریک گارسیا: پێدەچێت ئێریک گارسیا نزیک بێت لە جێهێشتنی بارسێلۆنا، جیرۆنای ئیسپانی و کۆمۆی ئیتاڵی کێبڕکێ دەکەن بۆ گواستنەوەی، ئەمەش گرێبەستێکە کە لەوانەیە زۆر کەس تووشی سەرسوڕمان بکات.
 
ئەلیخاندرۆ گارناچۆ: ناوی گارناچۆ بە چوونە چەند یانەیەک بەستراوەتەوە، دیارترینیان چێڵسی و ناپۆلییە، چونکە یاریزانەکە بەدوای هەلی زیاتردا دەگەڕێت بۆ ئەوەی وەک یاریزانی سەرەکی یاری بکات.
 
بنیامین سیسکۆ: بنیامین سیسکۆی هێرشبەری یانەی لایپزیگ ئامانجی زۆر لە یانەکانی ئەوروپایە، دیارترینیان ئارسیناڵە، کە دەیەوێت بەهێنانی یاریزانێکی گەنج هێڵێکی هێرشبردنی بەهێزتر بکات.
 
ئاندریا کامبیاسۆ: یانەی مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی ئاندریا کامبیاسۆی بەرگریکاری یانەی یوڤێنتۆسی کردووە بۆ ئەوەی هێز بۆ پێکهاتەکەی لەو پۆستەدا زیاد بکات.
 
دوایین رۆژە گرنگەکان:
 
ئەم چەند رۆژی داهاتوو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یەکلاکەرەوە دەبن، بەو پێیەی چارەنووسی زۆر لە یاریزانان دیاری دەکات و شێوەی رکابەری لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا دەگۆڕێت.
 
ئەم ماوەیە پڕدەبێت لە دانوستاندنی چڕ و جوڵەی لەناکاو کە لەوانەیە لە ئەنجامدا رێککەوتنی مێژوویی لێبکەوێتەوە. ئایا یانە گەورەکان بە سوپرایزی زیاترەوە دەتەقنەوە؟ رۆژانی داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیهاد ئاکیپا

چیرۆکی سەرکەوتنی گەنجێکی کورد لە ئەڵمانیا.. لە هەراسانکردنیەوە بۆ پاڵەوانی کیک بۆکسینگ

ئەو گەنجە کوردەی لەتاو هەراسانکردنی هاوپۆلەکانی لە ئەڵمانیا خۆی فێری یاریی کیک بۆکسینگ کرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە ناسراوترین پاڵەوانەکانی کیک بۆکسینگ و ئێم ئێم ئەی