گابۆن ماڵئاوایى كرد

22-01-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن جامی ئەفریقای 2017
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

یارییه‌كانى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان له‌  جامی ئەفریقای 2017ـى كۆتایهات و هه‌ڵبژارده‌ى گابۆنى میوانداریش كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى جامه‌كه‌ .

له‌ كۆتا یارى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبژارده‌ى گابۆنى میواندار به‌رامبه‌ر كامیرۆن وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به‌ بێگۆڵ كۆتایهات به‌و ئه‌نجامه‌ش وڵاتى میواندار له‌ قۆناخى یه‌كه‌م كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ى به‌ سێ یه‌كسان بووه‌ سێیه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌و كامیرۆنیش به‌ دووه‌مى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخى هه‌شته‌م .

هه‌ر له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارده‌ى بۆركبینا فاسۆ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت پاش سه‌ركه‌وتنى به‌ سه‌ر گینیاى كه‌مه‌ره‌یى به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە