ورده‌كارى گیان لەدەستدانى کاپتنی ئامەد سپۆر

21-12-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن شەهموز ئۆزەر
A+ A-

رووداو – هەولێر

شەهموز ئۆزەر، کاپنتی یانەی ئامەد سپۆری باکووری کوردستان و یەکێک لە بەناوبانگترین یاریزانەکانی کورد کۆچی دواییکرد.


کاپتنە 36 ساڵییەکەی ئامەد سپۆر شەوی رابردوو لە کاتێ گەڕانەوە لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە ماڵاتیا تووشی رووداوێکی هاتۆچوو بووە و گیانی خۆی لەدەستدا.

کاتێک پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە تەرمی شەهموز ئۆزەرییان بە مردوویی دۆزیووەتەوە.

دوو رۆژ بوو بەهۆی چوونی بۆ ئاهەنگەکە هیچ هەواڵێک لە شەهموزەوە نەبوو، بەڵام شەوی رابردوو لە کاتی گەڕانەوەی لە ماڵاتای تووشی رووداوێک بووە و گیانی خۆی لە دەستدا.
 
یانەی ئامەد سپۆر، لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و خەمباری خۆیشی بەرامبەر لە دەستدانی کاپتنەکەی راگەیاندووە.



شەهموز ئۆزەر، لە 10-5-1980 لە ناوچەی ئەرگانی سەر بە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە ساڵی 1998 لە یانەی ئەرگانی سپۆر دەستی بە یاریکردن کردووە و لە کاروانی وەرزشییدا پەیوەندیی بەچەندین یانەی جیاوازەوە کردووە لەوانەش مالاتیا سپۆر، قەیسەری سپۆر، ئاڵتای و دوایین وێستگەی یاریکردنیشی لە ریزەکانی یانەی ئامەد سپۆر بووە کە ساڵی 2014 پەیوەندیی بە ریزەکانی ئەو یانەیە کردووە و لە دوایین یاری یانەکەشیدا بەرامبەر یانەی فێنارباهچێ گۆڵێکی بۆ یانەکە تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە