براڤۆ مانچێستەر سیتی تووشی کێشەیەکی گەورە دەکات

21-08-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کلاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

کلاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی دووەمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی پشتەی پێی تووشی پێکانبووە و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

مانچێستەر سیتی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە پشکنینێکی دیکە بۆ گۆڵپارێزەکە دەکرێت بۆ ئەوەی وردەکاریی زیاتر دەربارەی پێکانی گۆڵپارێزەکە ئاشکرابکرێت.

براڤۆ دووجار لەگەڵ بارسێلۆنا بووەتە پاڵەوانی ئیسپانیا بەرلەوەی لە 2016 رووبکاتە مانچێستەر سیتی، بەڵام دوای تەنیا یەک وەرز بەهۆی زۆری هەڵەکانییەوە مانچێستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ ئیدێرسۆن مۆرایێسی بەرازیلی واژۆکرد و براڤۆ بووە گۆڵپارێزی دووەم.

گۆڵپارێزە چیلییەکە لە وەرزی رابردوو 6 یاریی لە جامی پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە، بەهۆی پێکانەکەشییەوە پێدەچێت مانچێستەر سیتی ناچاربێت لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی دیکە واژۆبکات، لەکاتێکدا نیگەرانە لەوەی بەهۆی داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینە ناتوانێت ئەو کارەبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە