مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: یوڤێنتۆس رازی بووه‌ دیبالا بداته‌ بارسا

21-07-2017
ئیحسان تاهیر
A+ A-

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، رایگه‌یاند به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رێگه‌ به‌ پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ده‌ده‌ن بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك.

وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی ده‌كات، له‌دوای هاتنه‌ ئاراوه‌ی هه‌واڵی رۆیشتنی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له‌ بارسێلۆنا، ئه‌و یانه‌ كه‌تالۆنییه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه‌ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دیبالا و ده‌شڵێت "به‌رپرسانی یوڤێنتۆس رێگه‌ به‌و یاریزانه‌ ده‌ده‌ن بچێته‌ بارسا".

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌رپرسانی یوڤێنتۆس به‌رپرسانی بارسێلۆنایان له‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری دیبالا ببن، به‌ڵام به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 110 تاوه‌كو 120 ملیۆن یۆرۆدا بێت".

پێشتر دیبالا چه‌ندینجار رایگه‌یاندووه‌ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا نموونه‌ی به‌رزی ئه‌وه‌، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێك بێت بۆ چوونی دیبالا به‌ره‌و ریزه‌كانی بارسێلۆنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە