رووداو - هەولێر
یونس مەحموود، هێرشبەر و کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق دوای زیاتر لە 15 ساڵ یاریکردن بەیەکجاری وازی لەیاریکردن هێنا.
یونس لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، بڕیاریداوە واز لەیاریکردن بهێنێت و دەیەوێت بەشێوەیەکی دیکە لە خزمەتکردن بەردەوامبێت.
گۆڵکەرەکەی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، شانازی بەوەدەکات کە پێشکەشیکردووە و هەست بەدڵخۆشیەکی زۆر دەکات توانیوویەتی گەلی عێراق دڵخۆشبکات.
دەربارەی کارکردن لە پۆستێکی کارگێری و راهێنەرایەتی کاپتنی عێراق گوتی، تاوەکو ئێستا بڕیارم نەداوە ئەو کارەبکەم، پێویستە بەوردی تەماشای هەموو شتەکان بکەم بۆ پاراستنی ناو و مێژووی خۆم لەنێو هاندەرانی وەرزشی عێراقدا.
دوای ئەوەی رازی شنێشل، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریدا یونس مەحموود بانگێشتی هەڵبژاردەکە نەکات لە نێو مێدیای وەرزشی عێراق دەنگدانەوەی زۆری بەدواداهات.
یونس مەحموود خەلەف، لە ساڵی 1997 لە یانەی دوبز یاریکردووە، دواتر لە ساڵی 1999 پەیوەندیی بە یانەی کەرکووکەوە کردووە و پاشانیش کاروانی وەرزشی ئەو یاریزانە بەرەڤپێشڤەچوونی باشی بەخۆیەوە بینووە لە ریزی یانەکانی تەلەبە، وەحدە، ئەلخور، ئەلغرافە، ئەلعەرەبی، وەکرە، سەدد، ئەهلی، هەولێر یاریکردووە و دواتریش جارێکی دیکە گەڕایەوە تەلەبە و لەو یانەیەشدا لەتەمەنی 33 ساڵی وازی لەیاریکردن هێنا، ئەمە جگە لەوەی یاریزانەکە لە ساڵی 2002 تاوەکو 2016 بۆ هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراق یاریکردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق 145 یاریی ئەنجامداوە و 57 گۆڵی تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ