رووداوی وه‌رزشی ـ Samba
رۆماریۆ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌رازیل، كه ئێستا بواری كاركردنی له‌نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێوه گواستووه‌ته‌وه نێو په‌رله‌مان، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ببێته سه‌رۆكی به‌رازیل، به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستییه زۆره‌ی به‌رازیلییه‌كان بۆ ئه‌ویان هه‌یه.
ئۆپۆزسیۆنێكی دیار
رۆماریۆ، وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌رازیل تیشكه‌كانی رفاند، وه‌ك چۆن ئه‌وكاته‌ی گۆڵكاری هه‌ڵبژارده‌ی سامبا و یانه‌ی بارسێلۆناش بوو له نۆوه‌ده‌كان وایكرد، ئه‌و هه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی، هۆكاری چوونی بۆ نێو جیهانی سیاسه‌ت بوو له ساڵی 2010 وه، ئه‌وكاته‌ی توانی كورسییه‌كی په‌رله‌مان له ویلایه‌تی ریۆدی جانیرۆ به‌ده‌ستبێنێت، وه‌ك نوێنه‌ری پارتی سۆسیالیست، دوای ئه‌وه‌ی %63.39 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها رۆماریۆ به‌وه‌ش به‌ناوبانگه، به‌رده‌وام به‌رهه‌ڵستكارێكی گه‌وره‌ی خانمه سه‌رۆكی به‌رازیل و سیستمی سیاسییه، ئه‌وه‌ش كردوویه‌تییه سیمایه‌كی دیار له ئۆپۆزسیۆنی به‌رازیل، پێشتر دیلما رۆسیفی سه‌رۆكی به‌رازیلی به هه‌وڵی هه‌ژاركردنی گه‌ل و ته‌نیا بایه‌خدان به رێكخستنی خۆنیشاندانی گه‌وره تۆمه‌تبار كردبوو.
ده‌یه‌وێ ببێته سه‌رۆك
زۆر له بهدواداچووان به دووری نازانن، رۆماریۆ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رازیل كاندید بكات، له ساڵانی داهاتوودا، دوای ئه‌وه‌ی بووه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌سه‌ر له‌نگه‌رگرتنی سیاسی باشی له پارتی سۆسیالیست به‌رده‌وامه، گره‌ویش له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین پشتیوانی ده‌كات، له میانی قسه‌كردنی له‌سه‌ر چینی ناوه‌ڕاست و هه‌ژار، كه %80ی دانیشتووانی به‌رازیل پێكده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی رۆماریۆ به‌رده‌وام بێت، زۆر له چاو‌دێر و بهدواداچووان به‌دووری نازانن، له ساڵانی داهاتوودا ببێته كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كارا له وڵات‌دا. ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی زۆری به‌رازیلییه‌كان بۆ رۆماریۆ وایان له‌و ئه‌ستێره‌یه كردووه بیر له‌وه بكاته‌وه ببێته سه‌رۆكی به‌رازیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ