بەفەرمی: پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ کۆپا ئەمێریکا بڵاوکرایەوە

21-05-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

بەفەرمی: پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ کۆپا ئەمێریکا بڵاوکرایەوە
رووداو-ھەولێر

لیۆنێل سکالۆنی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەفەرمی پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بۆ پاڵەوانێتی کۆپا ئەمێریکا بڵاوکردەوە.

لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی تانگۆ، گرنگترین دوورخراوەکان بریتین لە ئیکاردی، مێرکادۆ و رۆمێرۆ، لانزینی و ھیگواین.

لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئانخێل دیماریاش لەسەرووی لیستەکەی سکالۆنیدان بۆ بەشداریکردن لە کۆپا ئەمێریکا.

ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتیەکەدا لە کۆمەڵەی دووەم شانبەشانی ھەریەکە لە ھەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا، پاراگوای و قەتەر یاری دەکات و لە یەکەم یاریشدا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە لە رۆژی 16ی 6.

پێکھاتەکەش بەم شێوەیەیە.

گۆڵپارێزانی ئەرجەنتین:ئارمانی، ئاندرادا و مارکیسن.

بەرگری: ئاکۆنا، میلتۆن كاسكۆ، فۆیس، فۆنیس مۆری، ئۆتامێندی، ساراڤیا، پێزیلا، تالیاڤیكۆ.

ناوەڕاست: رۆدریگۆ دێ پاول، دی ماریا، لۆ سیلسۆ، پالاسیۆس، پارێدێس، پێرێرا، رۆدریگێز. 

ھێرشبەر: ئەگوێرۆ، دیبالا، لۆتارۆ مارتینیز، لیۆنۆل مێسی، سوارێز

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە