رووداو - هەولێر
عەلی عەدنان، یاریزانی هێلی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانی یانەی ئودینێزی ئیتاڵی بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا گۆڵ تۆماربکات.
یاریزانە عێراقییەکە لە یاری ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر یانەی جێنەوا لەگەڕی 26 ی خولەکەدا، لە خولەکی 33 بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزانی عێراقی بتوانێت لە خولی ئیتاڵیا گۆڵ تۆماربکات.
هەرچەند عەلی و هاوڕێکانی لە گێمی یەکەمدا لە پێشەوەبوون، بەڵام لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵیان لێکراو و تووشی شکست هاتن و لە حەوت یاری رابردوویاندا نەیانتوانیووە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ