ڤیدیۆ؛ مونشنگلادباخ خۆی گەیاندە پێشەنگی بوندێسلیگا

20-08-2022
ئیحسان تاهیر
بۆرووسیا مونشنگلادباخ 1-0 هێرتا بەرلین
بۆرووسیا مونشنگلادباخ 1-0 هێرتا بەرلین
نیشانەکردن بۆرووسیا مونشنگلادباخ هێرتا بەرلین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بۆرووسیا مونشنگلادباخ بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ریزبەندیی بوندێسلیگای وەرگرت، دوای ئەوەی لە هێرتا بەرلینی بردەوە.
 
هەردوو یانە لە یاریی دەستپێکی گەڕی سێیەمی خولی ئەڵمانیادا، لەسەر یاریگەی بۆرووسیا پارک لە شاری موینشنگلادباخ رووبەڕووی یەکبوونەوە و یانەی خاوەن ماڵ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بردەوە.
 
مونشنگلادباخ لە رێگەی یاریزانە فەرەنسییەکەی، ئەلحەسەن پلیا سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا، کاتێک ئەو هێرشبەرەی لە خولەکی 34ـدا لە رێگەی لێدانی سزاوە تۆڕی گۆڵی تیپەکەی پایتەختی هەژاند. 
 
ئەو گێمە بە پێشکەوتنی مونشنگلادباخ بە گۆڵێک کۆتاییهات و بە درێژایی نیوەی دووەمیش هیچ شتێک رووینەدا جگە لە درکردنی فیلیپ ئۆرۆمۆڤیچی یاریزانی یانەی هێرتا بەرلین لە خولەکی 69 بە کارتی سوور.
 
بۆرووسیا مونشنگلادباخ بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 7 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ریزبەندیی خولەکی وەرگرت،
 
هێرتا بەرلینیش تەنیا خاڵێکی هەیە و لە پلەی پانزەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە