ڤیکتۆریا ئازارینکا نازناوی پاڵەوانیەتیی سینسیناتی کراوەی بۆ تێنسی ئافرەتان بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی لە سیرینا ولیامزی ئەمریکی و پێشەنگی تێنسزانانی جیهان.
ئازارینکا بەئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی بردەوە و بەم بردنەوەیەش ژمارەی نازناوەکانی لەمساڵدا گەیاندە سێ نازناو.
ولیامز بەهیوای ئەوە بوو ژمارەی نازناوەکانی لە پاڵەوانیەتییەکانی ماستەرز لەمساڵدا بگەیەنێتە دوو نازناو، دوای ئەوەی مانگی رابردوو نازناوی پاڵەوانیەتیی فەرەنسای کراوەی بەدەستهێنا بوو، بەڵام دوای یارییەکی سەرنجراکێش ڤیکتۆریای پۆلینکراوی دووەمی جیهان نازناوەکەی بردەوە.
ئازارینکای بیلارووسی جگە لە جامی پاڵەوانیەتییەکە، بڕی دوو ملیۆن و سێ سەد و شەست هەزار دۆلاریشی وەک خەڵات وەرگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ