گواردیۆلا داوای باشترین یۆرۆی 2016 دەکات

20-07-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن روی پاتریسیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرنگی بەتواناکانی روی پاتریسیۆی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەدات و دەیەوێت ئەو گۆڵپارێزە بباتە ریزەکانی یانەکەی.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی پاتریسیۆ لە یۆرۆی 2016 پێشکەشیکرد و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی لەگەڵ پۆرتوگال بردەوە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەک و یانەی ئێڤەرتۆنیش داوای ئەو گۆڵپارێزە دەکات.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی رایگەیاندووە، گواردیۆلا بڕوای بەتواناکانی جۆ هارت نییە و دەیەوێت کلاودیۆ براڤۆ یان پاتریسیۆ بکاتە جێگرەوەی ئەو گۆڵپارێزە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە گواستنەوەی روی پاتریسیۆ لە گواستنەوەی براڤۆ ئاسانترە و سیتی ئامادەیە 7 ملیۆن یۆرۆ بداتە سپۆرتینگ لیسبۆنە، لە کاتێکدا یانە پۆرتوگالییەکە داوای 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە