كۆلینا وه‌ڵامی دایكی رۆناڵدۆ ده‌داته‌وه‌

20-07-2016
ئیحسان تاهیر
A+ A-


پیێر لویجی كۆلینا، ناوبژیوانى ئه‌فسانه‌یی ئیتاڵیا، وه‌ڵامی دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "پایێ به‌ئه‌نقه‌ست له‌ رۆناڵدۆی نه‌داوه‌".


كاتێك له‌ یاری كۆتایی یۆرۆی 2016دا، پایێی یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و رۆناڵدۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌ریه‌ككه‌وتن و له‌ ئه‌نجامدا رۆناڵدۆ پێكرا و به‌ناچاری یاریگه‌ی جێهێشت، هه‌رزوو دایكی رۆناڵدۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر پایێ و گوتی "پایێ به‌ئه‌نقه‌ست له‌ كوڕه‌كه‌می داوه‌".

 ئه‌و قسانه‌ی دایكی دۆن هه‌رایه‌كی گه‌وره‌یان هێنایه‌وه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی یانه‌ى وێستهام یونایتدی ئینگلیزی له‌لایه‌ن هه‌وادارانی كریس له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌، رووبه‌ڕووی شاڵاوێكی ره‌خنه‌ و جنێو و قسه‌ی ناشیرین بووه‌وه‌. 


وادیاره‌ شایه‌تی ناوبژیوانێكی ئه‌فسانه‌یی وه‌ك كۆلینا بۆ پایێ، به‌شێكی زۆری ئه‌و فشاره‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ڵده‌گرێت، كه‌ له‌ لێدوانێكی تازه‌دا، كۆلینا گوتى "پایێ به‌ئه‌نقه‌ست له‌ رۆناڵدۆی نه‌داوه‌، من زۆر سه‌یری حاڵه‌ته‌كه‌م كرد، هه‌ردووكیان بۆ تۆپه‌كه‌ ده‌چوون، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی به‌ریه‌ككه‌وتن، هه‌رگیز مه‌به‌ستی پایێ لێدانى كریستیانۆ نه‌بوو".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە