رۆناڵدۆ ستایشی هەڵبژاردەی مەغریب دەکات

20-06-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، مۆندیال
A+ A-

رووداو - هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دڵخۆشی بەبەدەستهێنانی یەکەم سێ خاڵ لە مۆندیالدا پێشاندا و ستایشی ئاستی هەڵبژاردەی مەغریبیش دەکات.

دوای یارییەکە رۆناڵدۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دڵخۆشم کە بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرام، بەڵام لەوە گرنگتر بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکەیە.

گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بە 85 گۆڵ گوتیشی، هەڵبژاردەی مەغریب هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزە، ئەوان کێشەیان بۆ ئێمە دروستکرد، پێویستە بۆ هەموو یارییەک بەباشی بیربکەینەوە و ئامانجی ئێمە رکابەریکردنە لەسەر بردنەوەی نازناوەکە.

رۆناڵدۆ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، گرنگی بە پێشەنگایەتیکردنی گۆڵکارانی مۆندیال نادەم، بەلای منەوە گرنگە لەسەر پلانەکانمان بڕۆین لە پاڵەوانێتییەکەدا و ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەین.

رۆناڵدۆ لە دوو یاریی مۆندیالدا 4 گۆڵی کردووە و ئێستا گۆڵکاری مۆندیالی 2018ـی رووسیایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە