ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ زه‌حمه‌ت بردییه‌وه‌

20-04-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، به‌ زه‌حمه‌ت له‌ ئیباری برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر.

ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ میانی گه‌ڕی 33ی لالیگادا، رووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر بووه‌وه‌و نه‌یتوانی گۆڵ بكات، تاوه‌كو له‌ خوله‌كی 85ی تۆماس لیماری فه‌ره‌نسی توانی گۆڵی بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.

ئاتلیَتیكۆ مه‌درید ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 68 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا، ئیباریش خاوه‌نی 40 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی 13ی ریزبه‌نددایه‌. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە