رووداو - ئەرسەلان عەبدوڵڵا
فرانك لامپارد یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی رایگەیاند یارییە دۆستانەكەی نێوان ئینگلتەرا و ئەڵمانیا تایبەتمەندیی خۆی هەیە بە هۆی ركابەریی مێژوویی نێوان هەردوو تیپ.
ئەمشەو لە یارییەكی دۆستانەدا ئینگلتەرا مێوانداریی ئەڵمانیا دەكات و یاریزان لامپاردیش لە لێدوانەكانیدا گوتی: دەمەوێ بەشداریی ئەو یارییە بكەم، ئەوان ركابەری ئێمەن، بەڵام دوژمنی ئێمە نین، ركابەرییەكە تەنیا وەرزشییە و ئێمە رێز لە ئەڵمانیا دەگرین، بەڵام دەمانەوێ سەركەوتنیشیان بەسەردا تۆمار بكەین.
یاریزانەكەی چێڵسی گوتی، گرنگە ئەگەر هەشتا نەوەد هەزار كەس بێنە یاریگە و هانمان بدەن، وا دەكات خۆمان زیاتر ماندوو بكەین.
ئەڵمانیا لە مۆندیالی رابردوو لە قۆناغی 16دا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئینگلتەرای بردەوە، كە لە یارییەكەدا گۆڵێكی دروستی لامپارد رەتكرایەوە. ئینگلتەرا هەینی رابردووش یارییەكی دۆستانەی بەرامبەر چیلی ئەنجامدا و بە دوو گۆڵیش دۆڕا، كە یاریی نێودەوڵەتیی ژمارە 100بوو بۆ لامپارد لەگەڵ تیپی وڵاتەكەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ