ساڵه‌كان تێده‌په‌ڕن و هانده‌رانی یانه‌ى ئارسناڵیش خه‌ون به نازناوی پرێمه‌رلیگه‌وه ده‌بینن، به‌ڵام زۆری خایاند و ئه‌و یانه‌یه هه‌ر نه‌یتوانی ببێته پاڵه‌وانى پرێمه‌رلیگ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌و یانه‌یه خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا بووه.
زۆر شت گۆڕان له‌وه‌ته‌ی ئارسناڵ دوایین جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا له وه‌رزی 2003 ـ 2004، ئه‌وكات ئارسناڵ به جیاوازی 11 خاڵ له‌پێش چێڵسی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م هات، هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسیش تێری هێنری نازناوی گۆڵكاری به‌ده‌ستهێنا، به تۆماركردنی 30 گۆڵ.
له خواره‌وه ئاماژه به چه‌ند گۆڕانێك ده‌كه‌ین، كه له‌وه‌ته‌ی تۆپهاوێژه‌كان نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌سه‌ر جیهانى وه‌رزشیدا هاتوون:
* یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ئینگلیزی ده‌ركه‌وت، كه پێشتر ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 2 جار توانی نازناوی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستبێنێت، له‌و كاته‌ی چێڵسی 4 جار و مانچسته‌ر یونایتدیش 5 جار نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
* له‌وه‌ته‌ی ئارسناڵ دوایین جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، شتێكی دیكه‌ى سه‌یر روویداوه، تیپی خانمانی یانه‌كه توانیویه‌تی 6 جار نازناوه‌كه به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام تیپی یه‌كه‌می پیاوان شكستێكی گه‌وره‌ی هێناوه.
* له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2003 ـ 2004 به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌موو یانه‌كان جارێك راهێنه‌ری خۆیان گۆڕیووه، بۆ نموونه خۆزێ مۆرینیۆ له چێڵسی رۆیشت و گه‌ڕایه‌وه‌ش، سێر ئه‌لیكس فیرگسۆن وازی له راهێنه‌رایه‌تی هێنا، كه‌چی ئارسین ڤینگه‌ر تاوه‌كو ئه‌و ساته هه‌ر راهێنه‌ری ئارسناڵه.
* پیپ گواردیۆلا وازی له یاریكردن هێنا وه‌ك یاریزان و بووه راهێنه‌ر، 3 جار نازناوی لیگای له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا، ساڵێك وه‌ستا و پاشان بووه راهێنه‌ری بایرن میونشن و 3 جاریش له‌گه‌ڵ ئه‌و نازناوی بۆندسلیگای به‌ده‌ستهێنا.
* راهێنه‌رانی دیكه زۆر نازناوی ناوخۆییان به‌ده‌ستهێناوه، مۆرینیۆ له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا 6 نازناوی خولی له‌گه‌ڵ تیپی جۆراوجۆر به‌ده‌ستهێناوه، هێرشبه‌ری سوێدی، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ 9 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی، ئینته‌رمیلان، بارسێلۆنا، میلان و پاریس سانجێرمان به‌ده‌ستهێناوه.
* راهێنه‌ری ئیتاڵی، كلاودیۆ رانیێری 5 جار له راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانانه دوورخراوه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا راهێنه‌رایه‌تی كردوون، به‌ر له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه ببێته راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی یانه‌كه‌دا، نازناوی خولی نایابی ئینگیزی له‌گه‌ڵیدا به‌ده‌ست بێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ