به‌نهێنی ناوی كچه‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئارسناڵ

19-01-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئارسناڵ
A+ A-

هه‌ندێ هانده‌ری ده‌مارگیر هه‌ندێ بڕیاری سه‌یر و ناوازه‌ ده‌ده‌ن، له‌به‌ر هیچ نا ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌یدای یانه‌یه‌ك یان یاریزانێكن تاوه‌كو راده‌ی شێتی.

 یه‌كێك له‌و شته‌ سه‌یرانه‌ی شه‌یدابوونی یانه‌كان به‌هه‌ندێ هانده‌ر كردوویانه‌. چیرۆكی هانده‌رێكی یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزییه‌ كه‌ ناوی (لانیسرا)ی له‌ كچه‌كه‌ی ناوه‌. 


تاوه‌كو ئێره‌ شته‌كه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ به‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی بخوێنیته‌وه‌ ناوی ئه‌و كچه‌ ده‌بێته‌ ئارسناڵ، كه‌ ئه‌و هانده‌ره‌ دڵسۆزه‌ ویستی وه‌ك خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ یانه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌ی بكات، هاوسه‌ری ئه‌و هانده‌ره‌ ده‌ڵێت مێرده‌كه‌ى ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌و نهێنیه‌ی لێ شاردووته‌وه‌و به‌م دواییه‌ له‌ كاتی ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی دوو ساڵه‌ی له‌دایكبوونی لانیسرا ئاشكرای كردووه‌.

ئه‌و گۆڤاره‌ی چیرۆكه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ جه‌ختی له‌ زیره‌كی ئه‌و هانده‌ره‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ناوی یانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌ نه‌مری راگرتووه‌، هه‌روه‌ها ناوێكی رۆمانسی تازه‌ی داهێناوه‌ كه‌ له‌ جیهاندا به‌كار نه‌هاتووه‌.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە