هانده‌رانى یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزی ته‌ینا مووچه‌ى ئهلیكسس سانچێزى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى چیلی و یانه‌كه‌یان به حه‌ڵال ده‌زانن و ده‌ڵێن "پێویسته هه‌موو یاریزانانى دیكه‌ى ئارسناڵ مووچه‌ى خۆیان بده‌نه سانچێز".
هانده‌رانى یانه‌ى ئارسناڵی ئینگلیزی خه‌ریكه ئارامیان نامێنێت و شه‌ڕێكی قورس دژی ئارسن ڤینگه‌رى راهێنه‌ر و سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گیرسێنن به‌هۆی ئه‌و ئاسته ناجێگیره‌ى یانه‌كه‌یان له پریمه‌رلیگ و خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپادا پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌و ههوادارانهى ئارسناڵ له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ره‌خنه و تووڕه‌ییان دژى یانه‌كه‌یان و راهێنه‌ر و یاریزانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام نایانه‌وێ سته‌م له ته‌نیا یه‌ك یاریزانیان بكه‌ن، ئه‌ویش ئهلیكسس سانچێزی یاریزانى چیلییه، به‌ڵكو زۆریش خۆشیانده‌وێت، به رادده‌یه‌ك ئێستا ئه‌و خۆشه‌ویستى یه‌كه‌مه لاى هانده‌رانى یانه‌ى تۆپچییه‌كان.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و یانه‌یه ئاشكرایكرد كه هانده‌رانى ئارسناڵ زۆر سه‌رسامن به‌و ئاسته به‌رزه‌ى سانچێز له هه‌موو یارییه‌كانى ئارسناڵدا پێشكه‌شى ده‌كات و ده‌ڵێت "هانده‌رانى ئارسناڵ پێیانوایه سانچێز كوڕێكی به‌وه‌فا و نان حه‌ڵاله، چونكه له هه‌موو یارییه‌كاندا هه‌موو كۆششه‌كانى خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ و خۆی زۆر ماندوو ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى یاریزانانى دیكه كه بێبانه یاری ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان ماندوو ناكه‌ن".
ئه‌و سه‌چاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هانده‌رانى ئارسناڵ ئه‌و پاره‌یه‌ى سانچێز وه‌رده‌گرێت به حه‌ڵالی ده‌زانن و ئه‌و پاره‌یه‌ى یاریزانانى دیكه وه‌ریده‌گرن به حه‌رامی ده‌زانن و نووسیویه‌تى "هانده‌رانى ئارسناڵ داوا ده‌كه‌ن هه‌موو یاریزانانى دیكه‌ى ئارسناڵ مووچه‌ى خۆیان بده‌نه سانچێز، چونكه ته‌نیا ئه‌و به دڵسۆزی كارى خۆی ده‌كات".
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وه‌ى زیاتر سانچێزى لاى جه‌ماوه‌رى ئارسناڵ خۆشه‌ویست كردووه ئه‌وه‌یه كه ئاشكرابووه ئه‌و یاریزانه له سه‌ره‌تاى ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێكی یانه‌ى لیڤهرپوولى ره‌تكردووه‌ته‌وه كه زۆر گرانتر بووه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئارسناڵى مۆركردووه، له‌پێناو ئه‌وه‌ى یارى بۆ یانه‌ى تۆپچییهكانى له‌نده‌ن بكات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ