رووداو – هه‌ولێر
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایانكردووه، به‌شداریكردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكبووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند یارییه‌كی له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌كه "كاستیا" ئه‌نجامدا.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤینیسیۆس جۆنیۆر تاوه‌كو ئێستا له ده‌رگه‌ی جولین لۆپیتیگێی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له یارییه فه‌رمییه‌كانی تیپه‌كه به‌شداریی بكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ڤینیسیۆس جۆنیۆر له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ یاریی بكات، به‌ڵام هه‌ڵوێستی كارگێڕیی یانه‌كه به جۆرێكه، كه ده‌یانه‌وێت یاریزانه له تیپی یه‌كه‌مدا یاریی بكات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كارگێڕیی مه‌درید پێیانوایه یاریزانه له ماوه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ تیپی كاستیا به خێرایی پێشده‌كه‌وێت و ده‌توانێت ره‌زامه‌ندیی لۆپیتیگێ به‌ده‌ستبهێنێت.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ده‌ركه‌وتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر له وێنه‌ی فه‌رمی تیپی یه‌كه‌مدا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كارگێڕیی مه‌درید پێیانوایه ئه‌و یاریزانه ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تیپه‌كه.
له لای خۆیه‌وه ڤینیسیۆس دوێنێ وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه، كه به‌ره‌و ده‌رگه‌یه‌ك ده‌چێت و نووسیویه‌تی "خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و لالیگا، رێگه‌یه‌ك به‌ره‌و دڵخۆشی".
رۆژنامه‌ی ماركا له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا پرسیاری كردووه، ئایه ڤینیسیۆس جۆنیۆر له‌وه نزیكبووه‌ته‌وه یه‌كه‌م یاریی فه‌رمی خۆی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید ئه‌نجامبدات؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ