رووداو - هەولێر
بەهۆی ئامادەبوون لە یاریی جامی سوپەری سعودیەدا، پیاوێک هاوسەرەکەی تەڵاق دا.
سەرەتای ئەم هەفتەیە لە لەندەنی پایتەختی بریتانیادا، یاریی جامی سوپەری سعودیە لەنێوان هەردوو یانەی نەسر و هیلالدا بەڕێوەچوو، ئافرەتێکی سعودی بەبێ پرسی هاوسەرەکەی لە یارییەکەدا ئامادەدەبێ، لەو کاتەی زوومی کامێراکان دەچنە ناو هاندەرانەوە، هاوسەری ئەو ئافرەتە لە رێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە خێزانەکەی دەبینێ، کە لە یارییەکەدا ئامادەیە، راستەوخۆ تەلەفۆنی بۆ دەکات، بەڵام خێزانەکەی وەڵامی ناداتەوە، دوای گەڕانەوەی ئافرەتەکە بۆ ماڵەوە راستەوخۆ پیاوەکە بڕیاری جیابوونەوە لە هاوژینەكەی دەدات.
ئەمە یەکێک بوو لەو بابەتانەی کە لە دوو رۆژی رابردوودا زۆربەی هەرە زۆری لاپەڕە عەرەبییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرقاڵ کردووە و بە رووداوێکی سەیر ناوی دەبەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ