فێدرێر نازناوی سینسیناتی به‌ده‌ستهێنا

18-08-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن فێدرێر
A+ A-

رۆجێر فێدرێر سێیه‌م نازناوی له‌مساڵدا به‌ده‌ستهێنا، دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی سینسیناتی له‌ ئه‌مه‌ریكا.
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ماسته‌رزی سینسیناتی له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزان رۆجێر فێدرێری سویسری و دێڤید فیره‌ری ئیسپانی ئه‌نجامدرا و تێیدا فێدرێری ئاستبه‌رز یارییه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه‌ برده‌وه‌.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 6-3، 1-6 و 6-2 بوو.

فێدرێری ته‌مه‌ن 33 ساڵان، كه‌ تا ئێستا به‌رامبه‌ر فیره‌ر نه‌دۆڕاوه‌، پێویستی به‌ یه‌ك كاژێر و 41 خوله‌ك بوو بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌.
ئه‌مساڵ فێدرێر 8 یاریی كۆتایی ئه‌نجامداوه‌ و له‌ سێ یاریی كۆتاییدا دۆڕاوه‌.

ئه‌مه‌ نازناوی ژماره‌ 80 بوو بۆ فێدرێر له‌ رێچكه‌ی پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆیدا و له‌وانه‌ 22 نازناوی ماسته‌رزی به‌ده‌ستهێناوه‌.
فێدرێر كه‌ 17 نازناوی گراند سلامی هه‌یه‌، به‌ بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی سینسیناتی خه‌ڵاتی 638 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرت و هه‌زار خاڵیش بۆ خاڵه‌كانی له‌ پۆلینی جیهانی زیاد ده‌بێت.
له‌ به‌رامبه‌ر دێڤید فیره‌ر 313 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرت و 600 خاڵیشی به‌ده‌ستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە