ئەنخێل ماریا ڤیار، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی پۆلیسی ئیسپانیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمجامیاندا، هەڵیان کووتایە سەر ماڵی ڤیاری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و دەستگیریانکرد، دواتر پۆلیس ماڵەکەیان پشکنی و پێدەچێت چەند بەڵگەنامەیەکیشیان دەستکەوتبێت.
سانتیاگۆ پێدرێز دادوەری ئیسپانیا رایگەیاند، ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە گەندەڵییەکانی سەرۆکی فێدراسیۆنی ئیسپانی و چەند کەسێکی دیکە لە ئەنجامدا بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل و ساختەکردنی بەڵگەنامە دەستگیرکراون.
تاوەکو ئێستا و بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە کە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا چەند دۆسیەی دیکەشی لەسەرە، وەک دەستوەردانە نێو کاروباری یانەکان و هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، جگە لەوەش بەشێکی ئەم دۆسیانە پەیوەندی بەو گەندەڵییانەوە هەیە کە فیفای گرتبووەوە، چونکە ڤیار پێشتر ئەندامی فیفا بووە و بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ جێگری یەکەمی فیفا بووە، ماوەی چەند ساڵێکیش لە یۆفادا کارەکانی سەرۆکی رادەپەڕاند و وەک جێگر کاری دەکرد.
ڤیار لە ساڵی 1988 ـەوە بووەتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و تاوەکو ئێستاش لەسەر کارەکەی بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ