مەلەوانێکی ئەمریکی لەگەڵ قرش پێشبڕکێ دەکات

18-06-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن مایکڵ فیلیپس ئەمریکا
A+ A-

رووداو – هەولێر

مایکل فیلیپسی مەلەوانزان ئەمریکی سەرکێشییەکی سەرسوڕهێنەر ئەنجامدەدات و پێشبڕکێیەکی جیاوازی هەڵبژاردووە.

مایکڵ کە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادە و خاوەنی 23 میدالیای زێڕە لە سەرجەم ئۆڵۆمپیادەکاندا، دەیەوێت پێشبڕکێیەکی سەرنجڕاکێش ئەنجامبدات و لەگەڵ قرشێکی سپیدا رکابەریبکات.

مایکڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا وێنەی قرشێکی پۆست کردووە و نوسیویەتی "دەمەوێت شتێک بکەم کە هەمیشە چاوەڕێی دەکەم و دەمەوێت ئەنجامی بدەم".

رکابەرییەکەی فیلیپس کە نازناوی قرشی پێبەخشراوە، لەگەڵ قرشی راستیدا لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت، ئەوەی جێی سەرنجیشە، قرشە مرۆڤەکە، خێرایی 6 میلە لە کاژێرێکدا، بەڵام قرشە دەریاییەکە خێراییەکەی زیاتر لە 25 میلە لە کاژێرێکدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە