رووداو - هەولێر
لیژنەی بەرێوەبردنی جامی کۆپا ئەمێریکا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی لەسەر رووداوەکانی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی برازیل و کۆڵۆمبیا ئەنجامدا و تێیدا لیژنەکە بڕیاردا بە راگرتنی نەیمار داسیلڤای کاپتنی هەڵبژاردەی برازیل دوای ئەوەی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، کە لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە شەڕ و ئاژاوە لە نێوان یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەدا روویدا.
بەم بڕیارەش نەیمار داسیلڤا لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ڤێنزوێلا بەشداری نەکات و ئەگەر بگاتە قۆناخی هەشتەمیش بەهەمان شێوە و تەنیا لە ئەگەری سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی یاریزانەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی سیلساو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ