ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ یه‌كسانبوون وه‌رزی خۆی كۆتایی پێهێنا

18-05-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاتلێتیكۆ مه‌درید
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ دوایین گه‌ڕی لالیگادا، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌می ریزبه‌ند بووه‌ میوانی یانه‌ی لێڤانتی و نه‌یتوانی 3 خاڵ بباته‌وه‌ مه‌دریدی پایته‌خت.

ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌و یارییه‌دا، كه‌ نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، به‌ 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ لێڤانتی یه‌كسانبوو، 2 خاڵی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها ماڵئاواییشی له‌ ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی كرد، كه‌ پێشتر رایگه‌یاندووه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا لێڤانتی 2 گۆڵی كرد، كه‌ ئێریك كاباكۆ له‌ خوله‌كی 6 و مارتی سالفادۆریش له‌ خوله‌كی 36دا تۆماریانكردن.

له‌ گێمی دووه‌مدا ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی پایته‌خت قورستر بوو، كاتێك ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كی 51دا ئانخێل كۆریای به‌ كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ هێزی پێبه‌خشیبن، كوڕانی سیمیۆنی راپه‌ڕین و له‌ خوله‌كانی 68 و 79دا دوو گۆڵیان له‌ رێگه‌ی رۆدریگۆ هێرناندێز و سێرخیۆ پێرێزه‌وه‌ تۆماركرد و یارییه‌كه‌ به‌ 2 گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە