به‌م هه‌واڵه‌ی ڤان خال تووشی شۆك ده‌بی!!

18-02-2018
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر
له‌ كتێبی (هه‌ڕه‌می سه‌راوژێر ـ inverting the pyrami) جۆناسان ویلسۆنی نووسه‌ر و لۆكا تۆنی یاریزان، له‌باره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ لویس ڤان خالی هۆڵه‌ندی راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی بوو. ئه‌وان به‌سه‌رهاتێكی زۆر سه‌یری ڤان خال ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ مه‌حاڵه‌ راهێنه‌رێكی دیكه‌ بتوانێت ئه‌و كاره‌ سه‌رشێتانه‌یه‌ بكات، كه‌ ئه‌و له‌به‌رچاوی یاریزانه‌كانی كردی.

وه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌، لۆكا تۆنی هێرشبه‌ری ئیتاڵی پێشووی یانه‌ی باڤاری ده‌ڵێت "رۆژێكیان ڤان خال له‌ ژووری جلگۆڕین ئێمه‌ی یاریزانانی بایرن میونشنی كۆكرده‌وه‌و قسه‌ی بۆ كردین، گوتی ئه‌و له‌ ناوه‌ گه‌وره‌كان ناترسێت، له‌ پڕێكدا پانتۆڵه‌كه‌ی هێنایه‌ خواره‌وه‌و هه‌ردوو گونه‌كه‌ی پێمانی نیشاندان". 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "راهێنه‌ر ویستی ئه‌وه‌مان بۆ روون بكاته‌وه‌، كه‌ ده‌توانێت هه‌موو یاریزانێك له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه‌كان دانیشێنێت، ئه‌و ده‌یگوت هه‌موومان وه‌ك یه‌كین، كه‌س له‌ كه‌س گه‌وره‌تر نییه‌، هه‌ر یه‌كێكمان دوو گونی گه‌وره‌ی هه‌یه‌". لۆكا تۆنی هێرشبه‌ر گوتیشى "ڤان خال ئه‌وه‌ی به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماند، من له‌ ژیانمدا شتی وام نه‌دیبوو، شتێكی شێتانه‌ بوو، له‌به‌خت باشیم زۆر شتم نه‌دی، چونكه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ نه‌بووم".  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە