سکانداڵێکی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشکرا دەبێت

17-10-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئیسپانیا،2013
A+ A-

رووداو - هەولێر

بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە پەیوەندی بە رووداوێکی جامی کیشوەرەکانی ساڵی 2013ی برازیلەوە هەبووە و گوایە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای بردنەوەی یارییەک، ئاهەنگیان لەگەڵ لەشفرۆشەکان ئەنجامداوە، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەیەکی برازیلی دووپاتیکردەوە، کە لە ساڵی 2013 و ئەو کاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە برازیل بوو بۆ بەشداریکردن لە جامی کیشوەرەکان، دوای بردنەوەی یارییەک لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، هەموو یاریزانەکان بەشدارییان لە ئاهەنگێکدا کردووە کە چەند سۆزانییەکیش ئامادەبوون، ئەم هەواڵە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای خستە ئامادەباشییەوە و هەرزوو روونکردنەوەیان دا کە هیچ شتێکی لەو شێوەیە رووینەداوە.

دوابەدوای ئەمە، جیرارد پیکێی بەرگریکەری هەڵبژاردەی ئیسپانیاش هاتە سەرهێڵ و دەڵێ، ئەو قسانە هەمووی درۆن و درۆش زۆر بەئاسانی ئاشکرادەبێ.

ئەمە جاری یەکەمە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەو شێوەیە تۆمەتیان بخرێتە پاڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە