یارییه‌كانى مۆندیالى یانەکان لە تۆپی بالە به‌رده‌وامه‌

17-10-2013
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن تۆپی بالە
A+ A-


یانەی سادا کرۆزیرۆی بەرازیلی بردنەوەی بەسەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لا رۆمانیا بەدەست هێنا لەیارییەکانی جامی جیهانی یانەکان لە تۆپی بالە.

یارییەکە لەئاستێکی مامناوەندا بەڕێوەدەچوو چونکە بەدرێژایی هەر سێ گێمەکە یانەی کرۆزیرۆی بەرازیلی لەپێشەوە بوو، ئەم یارییە لەچوارچێوەی پاڵەوانییەتی جامی جیهانی یانەکان ئەنجامدرا و پاڵەوانی سەرجەم کیشوەرەکان و رێکخەری پاڵەوانییەتییەکە بەشداری تێدا دەکات.

لەیارییەکی دیکەدا ڤۆلیبۆڵی ئەرجەنتینی و پاناسۆنیکی ژاپۆنی رووبەرووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لەسوودی یانە ئەرجەنتینیەکە بەئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بەگێمێک بەکۆتا هات.

 یاریی سێیەمی ئەم پاڵەوانیەییەش لەنێوان ترێنتینۆ ڤۆلی ئیتاڵی و کالی مازەندەرانی ئێرانی بەڕێوەچوو تیایدا یانەی ترێنتینۆ بەهەمان ئەنجامی یارییەکەی پێشوو سەرکەوتنی تۆمار کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە