پێكانه‌ى رافینیا گومانى هه‌یه‌

17-09-2015
هەرێز جەمال
نیشانەکردن رافینیا
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

پێكانه‌ى رافینیا ئالكانتاراى برازیلى و یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى مه‌ترسیدار نیه‌و بڕیاره‌ ئه‌مرۆش پشكنینى بۆ ئه‌نجام بدرێت .

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ ئیسپانیه‌ شه‌وى رابردوو له‌ یاری یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر رۆما له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان به‌ر نه‌یگۆلانى یاریزانى رۆما كه‌وت و برایه‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگا  سه‌ربارى ده‌نگۆى قورسى پێكانه‌كه‌ى به‌ڵام پێشبینى دووركه‌وتنه‌وه‌ى زۆرى ناكرێت .

رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى بڵاویكردۆته‌وه‌،رافینیا ئه‌مرۆ پشكنینى موگناتیسى  بۆ ده‌كرێت به‌ڵام پێشتر پشكنینى سه‌ره‌تاى بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كانیش بۆ ئه‌و یاریزانه‌و یانه‌كه‌ى دڵخۆش بووه‌ .

هه‌رچى رۆژنامه‌ى ماركایه‌ دژى هه‌واڵه‌كه‌ى سپۆرت وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ى به‌ په‌له‌ى بۆ ده‌كرێت و تا كۆتایى وه‌رزیش ناتوانێت بگه‌رێته‌وه‌ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە