رووداو دیجیتاڵ
لە ئاستی دووانەی ئافرەتاندا لە تێنسی ویمبڵدن، هەریەکە لە هسی سو وێی تایوانی و باربۆرا ستریکۆڤای چیکی بوونە پاڵەوان.
ئەمە دووەم جار بوو لە مێژووی ئەم دوو خانمە چیکی و تایوانییەدا کە ببنە پاڵەوانی تێنسی ویمبڵدن لەسەر ئاستی دووانە.
لە یاریی کۆتاییدا باربۆرا ستریکۆڤای چیکی هسی سو وێی تایوانی رووبەڕووی ئێلیس مێرتێنسی بەلجیکی و سترۆم هەنتەری ئوسترالی بوونەوە و یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردنەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا شەش چوار براوەبوون، کۆمەڵەی دووەم تۆزێک زەحمەتتر بوو، دوای ئەوەی حەوت پێنج شکستیان بە بەلجیکی و ئوسترالییەکە هێنا.
سترۆیکۆڤا دوای ئەم ساڵ بووە دایکی کوڕێک، بەیەکجاری وازهێنانی خۆی لە تێنس راگەیاند، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەمە دوایین ویمبڵدن بوو کە بەشداری تێداکرد.
هسی سو وێی لە دوایین سێ پاڵەوانێتیی ویمبڵدن کە بەشداری تێدا کردبوو بەدەستیهێناوە، هەروەها لە مانگی شەشیشدا بووە پاڵەوانی تێنسی رۆلان گارۆس لەسەر ئاستی دووانەی ئافرەتاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ