رووداو – هەولێر
وتەبێژ بە ناوی یاریزانی ئەڵمانی مەسعود ئۆزێل ئەو راپۆرتە هەواڵانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن ئۆزێل بڕی 600 هەزار دۆلاری وەكو هاوكاری پێشكەش بە قوربانیانی شاری غەززەی فەڵەستینی كردووە.
وتەبێژەكەی مەسعود ئۆزێل بە ئاژانسی ئاسیۆشەیتد پرێسی راگەیاندووە، ئەو راپۆرتە هەواڵانەی باس لە بەخشینی هاوكاری لەلایەن ئۆزێلەوە بۆ فەڵەستینییەكان راست نییە، بەڵكو ئۆزێل بەشداریی لە هەندێك پرۆژەی لە بەڕأزیل كردووە.
لە رۆژانی رابردوودا چەند راپۆرتە هەواڵێك بڵاوبوونەتەوە و ئاماژەیان بەوەكردبوو، مەسعود ئۆزێل یاریزانی رەسەن كوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڕی 600 هەزار دۆلار، كە بڕی پاداشتی خۆی بووە و لە بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال وەریگرتووە، پێشكەشی منداڵانی شاری غەززەی فەڵەستینی كردووە،
بەتایبەتی كە بینیویەتی لە بۆردومانەكانی ئەم دواییەی ئیسڕائیل بۆ سەر شارەكە، وێنەی منداڵێكی بینیوە كە بووەتە قوربانی و درێسی ئۆزێلی لەبەربووە.
ئۆزێل سەرەتای ئەم هەفتەیە نازناوی مۆندیالی 2014ی بەڕازیلی لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا بەدەستهێنا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ