مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی پلەیەكی كوردستان بەڕێوەچوو

17-06-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن شاڵاو عەباس
A+ A-


لە رێستۆرانتی رێوان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی بەرپرسانی وەرزشی و بنەماڵەی هەر سێ‌ وەرزشكاری كۆچكردوو ( سەڵاح محەمەد كەریم و دكتۆر عاسی و ئاسۆ دەروێش) مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی پلەیەكی كوردستان بەرێوەچوو.

لە مەراسیمەكەدا خەڵات بەسەر یاریزانانی هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌ و گازی باكووردا دابەشكرا كە پلەی یەكەم و دووەمی خولەكەیان بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزان درایە شاڵاو عەباسی هێرشبەری یانەی سیروانی نوێ‌.

 خەڵاتی باشترین گۆڵچیش پێشكەشی ئیسماعیل محەمەدی گۆڵچی گازی باكوور كرا، خەڵاتی گۆڵكاریش درایە مستەفا مەحمودی هێرشبەری یانەی سیروانی نوێ‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە