رووداو - هەولێر
تۆماركردنی هاتریك لە تۆڕی پۆرتوگال، تۆماس مۆلەر هێرشبەری ئەڵمانیا رایگەیاند، سەركەوتنی تیپەكەی بەم ئەنجامە گەورە بەسەر پۆرتوگالدا، رەنگدانەوەی حەز و ئامانجی ئەڵمانیایە، كە دەیەوێت نازناوی مۆندیال بباتەوە.
دوێنێ ئێوارە ئەڵمانیا بە 4-0 گۆڵ لە پۆرتوگالی بردەوە لە مۆندیالی بەڕازیل و مۆلەریش 3 گۆڵ، یەكەم هاتریكی مۆندیالی تۆماركرد.
مۆلەر لەمبارەیەوە گوتی: "یارییەكی نایابمان پێشكەشكرد، سەرەتایەكی باشمان هەبوو، بە تۆماركردنی دوو گۆلی خێراش توانیمان پۆرتوگال لەسەرەتاوە بێهیوا بكەین".
مۆلەر ئاماژەی بەوەدا لە یارییە گرینگەكاندا پێویستە هەلەكان بقۆزرێنەوە و بەفیڕۆنەدرێن.
هەروەها گوتی: ئێمە دەمانەوێت ببینە پاڵەوان، بردنەوەی یاریی یەكەمیش زۆر گرینگ بوو، بەڵام تۆماركردنی هاتریك هەموو رۆژێك روونادات و نایەتەدی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ