رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانێكی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی دووچاری شۆك كرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌مڕۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڵپارێزی یانه‌كه یان ئۆربلاكی راگه‌یاند، كه تاوه‌كو هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌رده‌وامده‌بێت، به‌مه‌ش كۆتاییان به هیواكانی یانه‌ی مان یونایتد هێنا، كه ئامانجیان ئه‌وه‌بوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئۆبلاكی سلۆڤینی له لێدوانه‌كانیدا گوتی: "به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئاتێلتی و به‌رگریكردن له درێسی یانه‌كه به هه‌موو توانامه‌وه، دڵخۆشم.
ماڵپه‌ڕی یانه‌كه نووسیویه‌تی، ئۆبلاك له 2014 هاتووه‌ته ئاتلێتیكۆ و دوای 5 ساڵ ئێستا بووه به یه‌كێك له باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش به هۆی پابه‌ندی و مه‌شقی چڕوپڕی.
یان ئۆبلاك هه‌تا ئێستا 203 یاری بۆ ئاتلێتیكۆ كردووه و له 115 یاریدا گۆڵی لێنه‌كراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ