راپۆرتی تایبەت؛ مێژووی دۆن بۆ هاوکاری یوڤێ و پێکهاتەی گەنجی ئەیاکس

16-04-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گرنگترین یارییەکانی رۆژ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یاریگەی ئالیانز لە تۆرینۆ، چاوەڕێی رکابەرییەکی ئاگرین دەکات، لەنێوان یوڤێنتوس و ئەیاکس، بۆ یەکلاییکردنەوەی بلیتێکی گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

دوای یەکسانبوونیان لە یاریی چووندا بە 1-1 لە یوهان کرۆیف ئارێنا، ئەمشەو جەنگی ئیتاڵی و هۆڵەندییەکان لە تۆرینۆ یەکلاییدەکرێتەوە، هەردوو یانەش بەهێزەوە بۆ یارییەکە ئامادەن و چاویان لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەیە.

خانمە پیرەکە بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنزلیگ بە 125 گۆڵ، دەیەوێت ئاهەنگی سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو لەنێو یاریگە و هاندەرانی بگێڕێت، بەڵام ئەیاکس بە پێکهاتەیەکی گەنجەوە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و چاوی لەوەیە، ئەوەی لە یاریگەی خۆی نەیکرد، لە ئالیانز ستادیۆم بیکات و بیانکۆنێری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکاتە دەرەوە.



لە یانەی یوڤێنتوس جۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکەری یانەکە بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکە بانگهێشتنەکراوە، لە ئەیاکسیش نیکۆلاس تالیافیکۆ، بەهۆی وەرگرتنی کارتەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات، بەشدارییکردنی فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی گەنجی یانەکەش تاوەکو راگەیاندنی پێکهاتەی سەرەکی یەکلایی نابێتەوە، لەکاتێکدا رۆژی شەممە لە یاریی بەرامبەر ئێکسیلیسیۆر لە خولی هۆڵەندا تووشی پێکانبوو.

لە ساڵی 2004ـەوە یوڤێنتوس و ئەیاکس ئەمشەو دەبێتە جاری شەشەم هەردوو یانە رووبەڕووی یەکببنەوە، لە 5 یاریی رابردوودا یوڤێنتوس سێ یاریی بردووەتەوە، دوو یارییەکەی دیکەش کە دواینیانن بەیەکسانبوون کۆتاییهاتوون.



لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا، ئەیاکس و یوڤێنتوس 9 جار رووبەڕووی یەکبوونەتەوە، یانەی یوڤێنتوس 4 یاریی بردووەتەوە، یارییەکە بۆ ئەیاکس بووە و 4 یارییشیان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

گەورەترین بردنەوەی یوڤێنتوس لە ئەیاکس لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی 1997-1996 بووە، کاتێک بە 4-1 یارییەکەی بردەوە.

گەورەترین بردنەوەی یانەی ئەیاکس بەرامبەر یانە ئیتالییەکە بە 1-0 بووە، لە ساڵی 1973 لە یاریی کۆتایی جامی ئەوروپادا.



ئەوەی چاوەڕواندەکرێت لە یارییەکەدا گۆڕانکاری بێت، پێدەچێت لە پێکهاتەی یوڤێنتوس بێت، لەکاتێکدا میدیای ئیتالی دەڵێت، ئەمشەو لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە هێلی پێشەوە پشت بە مۆیس کین، ئەستێرەی گەنجی یانەکە دەبەستێت، بۆ ئەوەی هەر زوو لە یارییەکەدا گۆڵ تۆماربکەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە