تاتا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

16-04-2014
هەرێز جەمال
نیشانەکردن تاتا
A+ A-


رووداو –هه‌رێز جه‌مال


تاتا مارتینۆى راهێنه‌رى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى هه‌ره‌شه‌ى بردنه‌وه‌ له‌ ریال مه‌درید ده‌كات و به‌لێنى گه‌رانه‌وه‌ى ئاستى جارانى تیپه‌كه‌شى ده‌دات .

تاتا له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى له‌ چاپى ئه‌مرۆیدا گوتوێتى " یاریزانه‌كانم به‌ وره‌ى به‌رزه‌وه‌ ده‌چنه‌ نێو میستایاوه‌و بێگومانیشم كه‌ ئاستێكى باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و شایه‌نى بردنه‌وه‌ش ده‌بین ".

تاتا ئه‌وه‌شى ره‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م یارییه‌ بكاته‌ یارى تۆڵه‌و لێخۆشبون له‌ خۆى پاش ئه‌وه‌ى ماڵئاوایى له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان كردو له‌ لالیگاش هاتنه‌ پله‌ى سێهه‌م له‌و روانگه‌یه‌وه‌ ده‌لێت ئه‌وه‌ى كردمان هه‌ڵه‌بوو بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ كار له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ى ئاسته‌كه‌ى جاران ده‌ده‌ین .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە