رووداو - هەولێر
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە کە گواستنەوەی مێمفیس دیبای یاریزانی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لە هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیبای یەک لەو یاریزانانەیە کە لە پلانەکانی لویس ڤان خاڵی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدیش دایە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
بەڵام میرۆر ئەوەی راگەیاندووە، لیڤەرپوول چانسی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەی زیاترە و دوو وەرزە چاودێری یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەو چاودێرییە بۆ گواستنەوە بگۆڕێت.
لەلایەن خۆیشەوە یانەی تۆتێنهامیش دەیەوێت یاریزانە 21 ساڵییەکە بباتە وەیت هارت لەین و ئامادەیە 20 ملیۆن پاوەند بداتە یانەی ئایندهۆڤن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ