بایرن میونش راهێنەری نوێ دەستنیشان دەکات

16-02-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن تۆخێل و هاینکس-ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەنیازە تۆماس تۆخێلی راهێنەری پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆند بکاتە راهێنەری یانەکەی.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، یانەی بایرن بەشێوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ تۆماس تۆخێلی راهێنەری پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆند گەیشتووتە رێکەوتن بۆ شوێن گرتنەوەی یۆپ هاینکسی راهێنەری یانەکەیان و دەیانەێت وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتییەکە بگرێتە ئەستٶ.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاینکسی راهێنەری یانە باڤارییەکە رەتی دەکاتەوە درێژە بە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بدات و دەیەوێت کۆتایی وەرز یانەکە جێبهێڵیت.

تۆماس تۆخێل لەوکاتەوەی یانەی دۆرتمۆندی جێهێشتوو، گرێبەستی هەریەکە لە یانەکانی شاڵکێ، بایەرلیڤەرکوزن، ڤۆڵفسبۆرگ و شتوتگارتی رەتکردووەتە کە ئەرکی راهێنەرایەتییان وەربگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە