رووداو – هەولێر
تاتا مارتینۆ راهێنەری یانەی بارسیلۆنا پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەكات بەبۆنەی بردنەوەی بالۆن دۆرەوە، بەڵام دەڵێت: "باشترین یاریزان لە بارسیلۆنایە".
تاتا لە لێدوانەكانی پێش یاریی یانەكەی بەرامبەر گیتافی لە جامی شای ئیسپانیا، كە ئەمشەو ئەنجامدەدرێت، گوتی: بردنەوەی خەڵاتێك شتێكە و ببیتە باشترین شتێكی دیكەیە، پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەكەم بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە، بەڵام ئێمە باشترین یاریزانی جیهانمان هەیە.
لەبارەی یارییەكەی ئەمشەویش گوتی: ناكرێت رێگە بە هیچ ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراو بدەین و بردنەوە باشترین خۆپاراستنە بۆ ئێمە.
تاتا گوتی: بارسیلۆنا لەژێر سەرپەرشتیی مندا تا ئێستا بە كەمتەرخەمییەوە یاریی نەكردووە، بەڵكو هەموو ئەركی خۆیان بەباشی ئەنجامدەدەن، تەنانەت ئەگەر یارییەكە بەبێ گۆڵیش تەواوبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ