رووداو - ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كارلۆس تێڤێز یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی له تۆپی پَێ پێی وایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له مێسیی هاونیشتیمانیی باشتره.
ماڵپه‌ڕی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی لێدوانه‌كانی تێڤێزی بڵاوكرده‌وه، كه رایگه‌یاندووه هه‌موو كات له راپرسی و ده‌نگدانه‌كاندا ده‌نگی به لیۆنێل مێسیی هاوڕێ و هاونیشتیمانیی خۆی داوه، به‌ڵام دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له لای ئه‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له مێسی باشتره و رۆناڵدۆ یاریزانی په‌سندكراوی ئه‌وه.
تێڤێز باسی له بارودۆخی خۆی له یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه و ئاشكرای كردووه كه هه‌ست به ئارامی ناكات.
تێڤێز گوتی: دوای ده ساڵ پیشه‌گه‌ربوون له یانه‌كانی ئه‌وروپا، ئێستا بیری باوك و كه‌سوكارم ده‌كه‌م.
تێڤێز كه ئه‌م وه‌رزه رووی له یوڤی كردووه، ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌م زووانه ده‌ربڕیوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ