ئاواتی تۆماس مۆلەر بۆ یارییەکەی ئەمشەو

15-04-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئەوروپا، خولی یانە پاڵەوانەکان،، مۆلەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

تۆماس مۆلەری یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هیوای خواست ئەمشەو لە یاری یانەکەی بەرامبەر پۆرتۆی پۆرتوگالی پارێزگاری لە نازناوی بکوژی پۆرتوگالییەکان بکات.

مۆلەر لە مۆندیالی 2014 ی برازیل سێ گۆڵی لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال کرد و لەو کاتەوە نازناوی جەلادی پۆرتوگالییەکانی پێدراوە و هیوای خواست ئەمشەویش لە کاتی یاریکردن بەرامبەر پۆرتوگال هەمان شت دووبارە بکاتەوە.

مۆلەر گوتی هیوادارم ئەمشەویش هەمان رۆڵم هەبێت.

مۆلەر یەکەم گۆڵی خۆشی لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەی سپۆرتینگ لسبۆنای پۆرتوگالی تۆمارکردووە.

مۆلەر لە یارییەکانی یانەکەیدا رۆڵی گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبینێت و ئەمساڵ چەندین گۆڵی یەکلاکەرەوەی بۆ بایرن میونشن لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە