رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕی 29ـی وەرزی ئاسایی یۆرۆلیگدا، بارسێلۆنا بەئەنجامی 87-80 خاڵ لە پارتیزان بەلگرادی بردەوە.
تیپی میوان هەرزوو پێش بلاوگرانا کەوت و لە چارەکی یەکەمدا بەئەنجامی 8-0 و دواتریش 26-16 پێشکەوتن و چارەکەکە بە پێشکەوتنی پارتیزان بەئەنجامی 32-25 خاڵ کۆتاییهات.
بەڵام بارسێلۆنا بەتووندی وەڵامی دایەوە و لە چارەکی دووەمدا پارتیزانیان شۆک کرد و 29 خاڵیان تۆمارکرد. کیڤن پۆنتێر لەم یارییەدا درەوشایەوە و لە کۆتاییدا 25 خاڵی بەتەنیا تۆمارکرد و رۆڵی سەرەکی بینی لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ بارسێلۆنا.
تیپی میوان جارێکی دیکە گەڕایەوە و هەردوو یاریزانەکەی ئیسیا مایک و ستێرلینگ براون 16 خاڵیان تۆمارکرد، کارلیک جۆنز 14 خاڵی تۆمارکرد، و جیاوازی ئەنجامەکەیان کردە تەنیا دوو خاڵ.
بەڵام دوو هەڵدانی سێ خاڵی یەک لە دوای یەک لەلایەن پۆنتێر و تۆماس ساتۆرانسکیەوە جیاوازییەکەی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کردەوە 8 خاڵ.
بارسێلۆنا بەم سەرکەوتنە بووە خاوەنی 16 بردننەوە بەرامبەر بە 13 دۆڕان و گەیشتە پلەی شەشەمی ریزبەندی، لە کاتێکدا پارتیزان تووشی دۆڕانی 14 بوو و دابەزی بۆ پلەی دەیەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ