رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ لە نیۆن و بە بەشداری چەندین ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ و نوێنەرانی یانە سەرکەوتووەکان، تیروپشکی قۆناخی هەشت و پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ راکێشرا، تیروپشکەکە ئەرکی چەند یانەیەکی تا رادەیەکی زۆر ئاسانکردووە، دوو یانەی پرێمەرلیگ بەریەککەوتن و بەهێزترین یاریش لە نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنادا دەبێت.
رێورەسمی راکێشانی تیروپشکەکە لە شاری نیۆنی سویسرا راکێشرا، تێیدا هەردوو یانەی ئەیاکس و یوڤێنتوس لە یەکەم ئەنجامی تیروپشکەکەدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە، یانەی لیڤەرپوولیش بەرابەر یانەی پۆرتۆ یاریدەکات.
لە یارییەکی تەواو ئینگلیزیشدا یانەی تۆتێنهام رووبەڕوی یانەی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و لیڤەرپوول و پۆرتۆش بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن، بەهێزترین یاریش لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد دەبێت.
لە قۆناخی پێشکۆتاییشدا براوەی تۆتێنهام و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی براوەی ئەیاکس و یوڤێنتوس دەبێتەوە، هەروەها براوەی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا رووبەڕووی براوەی لیڤەرپوول و پۆرتۆ دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ