رۆجێر فێدێرێر گەیشتە یاریی کۆتایی و ریکۆردیکی دیکەی تۆمارکرد

14-07-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر، وێمبڵدۆن
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێری سویسری خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیی تێنسی وێمبڵدۆن، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر تۆماس بێردیچی چیکی بەدەستهێنا.



هەردوو تێنسزانەکە لەیاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی یەکبوونەوە و فێدێرێری خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە کە 7 نازناوە، توانیی یارییەکە بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بباتەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.



فێدێرێر یارییەکەی لە ماوەی 2 کاژێر و 18 خولەکدا یەکلاییکردەوە و توانیی بە 7-6، 7-6، 6-4 یارییەکە بباتەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی و رۆژی یەکشەممە رووبەڕووی مارین شیلیچی کرواتی دەبێتەوە.


دوای بردنەوەی یارییەکە رۆجێرێر فێدێرێر بەبێ ئەوەی تەنیا یەک کۆمەڵەش لە پاڵەوانێتییەکەدا بدۆڕێنێت خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و بۆ جاری 29 گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی گراندسلام کە جاری یازدەیەمە دەگاتە یاریی کۆتایی وێمبڵدۆن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە