گالەری

14-06-2021
16 Photos
ئیحسان تاهیر

رووداو دیجیتال

کۆپا ئەمریکا سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان لە بەرازیل دەستیپێکرد و لە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا، هەڵبژاردەی بەرازیلی میوانداری پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی کۆنمیبۆڵ مافی رێکخستنی پاڵەوانێتییەکەی لە ئەرجەنتین و کۆلۆمبیا وەرگرتەوە و بە بەرازیلی راسپارد، ئەو وڵاتە سەرەڕای ناڕەزایی زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەرکەکی لەئەستۆ گرتوو پاڵەوانێتییەکە بە یاریی سامبا بەرامبەر ڤێنزوێلا دەستیپێکرد، کە تیپی خاوەن ماڵ بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

لە یارییەکی دیکەدا هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئیکوادۆری بردەوە، کە تاکە گۆڵی یارییەکە لە لایەن ئیدوین کاردۆنا لە خولەکی 42 تۆمارکرا.