پێلێی بەهۆی وێنەگرتن بەشداری مەراسیمی کۆپا ئەمێریکا ناکات

14-06-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێ و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرڕازیل ناتوانێت لە مەراسیمی دەستپێکی پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمێریکا ئامادە ببێت.

رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە " پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل، ناتوانێت لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمێریکا لە ساوپاولۆ ئامادەبێت، بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی و سەرقاڵیشی بەوەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئینگلیزی رێککەوتووە کە بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی وەرزشی و تایبەتی پێلێ ئامادە دەکەن".

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە پێشتر لەلایەن رێکخەرانی پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمێریکا بە فەرمی پێلێ بانگهێشتی مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانییەتییەکە کرابوو، چونکە ناوبراو یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێی ئەو کیشوەرە".

هەروەها رۆژنامەکە رووینکردووەتەوە " پێلێ ماوەیەکی زۆرە بەهۆی خراپی باری تەندروستی و سەرقاڵبوونی بە تۆمارکردنی فەڵگە فیلمێکی وەرزشی، دەرفەتی بەشداریکردنی لە هیچ چالاکییەکی وەرزشی نەبووە و نەیتوانیوە لە ساڵی رابردوو لە یاریگەکان ئامادەی بینینی رووداوە وەرزشییەکان بێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە