هیگواین دەیەوێت دەستكەوتەكانی مارادۆنا دووبارەبكاتەوە

14-02-2014
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن هیگواین ناپۆڵی
A+ A-

رووداو - هەولێر

گۆنزالۆ هیگواینی ئەرژەنتینی باسی لە گرنگترین خەونەكانی لە كاروانی وەرزشی داهاتووی خۆی كرد.

هیگواینی هێرشبەری یانەی ناپۆڵیی ئیتاڵی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی هیوای خواست هەمان دەستكەوتەكانی مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی وڵاتەكەی دووبارە بكاتەوە و سەبارەت بە داهاتووشی لە یانەی ناپۆڵی گوتی: "گرێبەستی چوار ساڵم لەگەڵ یانەی ناپۆلیدا هەیە و لە ئێستادا لە سەرەتای كاروانی وەرزشیمدام لەگەڵ ئەو یانەیەدا.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا هیگواین زیاتر جەختی لەوە كردەوە كە یانەكەی دەتوانێت ململانێ لە سەر هەر سێ نازناوی جام و خول و جامی سووپەری ئیتاڵی بكات، هەرچەندە پێیوایە یانەكەی رێگایەكی زۆر قورسی لە بەردەمدایە .

ئەم هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی كورتە رووی لە یانەی ناپۆلی كردووە، دڵی هەوادارانی ئەو یانەیەی بەدەستهێناوە و لەم وەرزەدا هەژدە گۆڵی تۆمار كردووە، دوازدە گۆڵ لە سیریا ئەی، چوار گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا و دوو گۆڵیش لە جامی ئیتاڵیا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە