هەواڵێکی ناخۆش بۆ مەدریدییەکان

14-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەستێرەیەکی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەبارەی کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان قسە دەکات و هەواڵی ناخۆش دەداتە مەدریدییەکان. 
 
لویس فێرناندێز، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان لەبارەی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ یانەی ریال مەدرید دێتە دەنگ و دەڵێت "ئێمباپێ لە پاریس دەمێنێتەوە، یانەی دڵخوازی ئەو کێیە؟ پاریسە! کاتێک گوێبیستی بۆچوونی سەرۆکی پاریس سانجێرمان دەبم کە باس لەو بابەتە دەکات.. کاتێک دەبینم کیلیان دوای هەموو یارییەک باس لەو رێککەوتنەی نێوانیان دەکات و دەبینم کە پاریس دەیەوێت وەبەرهێنان لەم تیپە نوێیەدا بکات."
 
لویس زیاتر دەڵێت "ئێمە کۆلۆ موانی و عوسمان دێمبێلێمان هێناوەتە پاریس، کە ئەوانە دوو هاوڕێی ئێمباپێن و لەسەر داواکاری ئەو گواستراونەتەوە یانەکە، پێموایە ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە."
 
ئەم قسانەی ئەو یاریزانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەبارەی ئێمباپێ لەکاتێکدایە، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو، پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە ریال مەدرید نزیکە لە مەحاڵ.
 
لویس فێرناندێز، پێشتر وەک بەهرەدۆزەرەوەی یانەی پاریس سانجێرمان کاریکردووە و پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە هەیە.
 
ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان یاریزانەکە لە ئەگەری رۆیشتنیشی لە یانەکەی دەیەوێت لە ساڵێکدا مووچەیەکی خەیاڵی وەربگرێت، کە دەگاتە 64 ملیۆن پاوەند، ئەمەش بۆ هەر یانەیەک کە ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە زۆر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە